سەردێڕ:

سێ ئامۆژگاری پێش بەرزکردنەوەی وەشانی ئایفۆن و ئایپادەکەت بۆ iOS 16

AM:08:32:14/09/2022

10672 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیایی ئەپڵ لەم ماوەی پێشوودا وەشانیiOS16 ی بۆ مۆبایل و ئایپادەکان بڵاوکردەوە، لەبەر ئەوەش پسۆڕێکی بواری ئەلکترۆنی چەند ئامۆژگارییەکی خستووەتەڕوو بۆ بەکارهێنەران کە دەبێت بیزانن پێش ئەوەی سیستەمە نوێیەکە داببەزێنن.


بەپێی هەواڵێک ماڵپەڕی سیدتی بڵاویکردووەتەوە، دوای بڵاوکردنەوەی وەشانە نوێیەکەی ئەپڵ iOS16 کە زۆربەی بەکارهێنەران چاوڕوانیان دەکرد، پسپۆڕێکی بواری ئەلکترۆنی "عەبدوڵا ئەلسەبع" ئاشکرایکردووە کە پێش بەرزکردنەوەی وەشانی ئایفۆنەکەت یان ئایپادەکەت، ئەم خاڵانە رەچاوبکە:

١. دەبێت ئامێرەکەت شوێنی بەتاڵی هەبێت، لە ١٥ گێگابایت کەمتر نەبێت ئەگەر ئایفۆن بێت یان ئایپاد.

٢. دەبێت ئامێرە زیرەکەکەت بارگاوی پاترییەکەی لە %٥٠ کەمتر نەبێت.

٣. پێشنیازی ئەوە دەکات کە باشترە داتاکانی مۆبایلەکەت لە شوێنێکی دیکەشدا هەڵبگریت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەپڵ لەم ماوەی پێشوودا رایگەیاند کە ئایفۆنەکانی (iPhone X, iPhone 11, iPhone 12 iPhone 13iPhone 14,پشتگیری وەشانیiOS16 دەکەن.

تایبەتمەندییە سەرسوڕهێنەرکانیiOS 16:

iOS 16 تایبەتمەندی نوێی تێدایە، بەمەش ئەزموونی ئایفۆن بەرز دەکاتەوە، سیستەمی کارپێکردنەکە ئامێرەکان باشتر دەکات بە تایبەتمەندی تەواو نوێ و زیرەکی قووڵتر و بۆ پەیوەندیکردن و بەکارهێنان.

- بوونی ویجت Widget ) (لەسەر قفڵی شاشە، دەتوانیت هەڵبژێریت بۆ ئەوەی چاوت لە زانیارییەکانی وەک کەشوهەوا و کات و بەروار و ئاستی پاتری بێت.

- گەڕانی زیرەک ئەنجامەکانت باشتر دەکات، بە راستکردنەوەی هەڵە ڕێنووسییەکان و بەکارهێنانی هاوواتا بۆ ئەو وشانەی بەدوایدا دەگەڕێیت.

- دەتوانیت دەستکاری نامەیەک بکەیت کە تازە ناردووتە یان هەڵیبگریت، هەروەها دەتوانیت نامەیەک وەک نەخوێنراوە نیشان بدەیت ئەگەر لە ئێستادا نەتتوانی وەڵامی بدەیتەوە و بتەوێت دواتر بگەڕێیتەوە بۆی.

ر.ئ












گەلەری