AM:11:32:14/09/2026
908 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی پلەکانی گەرما چەند پلەیەک دادەبەزن و ئاسمان ساماڵ دەبێت. هاوکات شارەزایەکی کەشناسیش پێشبینی دەکات لەکۆتاییەکانی ئەم مانگە شەپۆلێکی بارانبارین ڕوو لە ناوچەکانی هەرێم بکات.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای كەشناسی بە ئێن ئاڕ تی وت، "لە کۆتایی ئەم مانگەدا گۆڕانکاری بەرچاو لە کەشوهەوای زۆربەی ناوچەکانی هەرێم روودەدات، بەهۆی هاتنی بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری لە ڕۆژهەڵاتی ئەوروپاوە قۆناغێکی دیكەی دابەزینی پلەکانی گەرما دەستپێدەکات و کەشێکی تەواو پاییزی دروست دەبێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە،" بڕ و جۆری ئەم بارانە لەنێوان
نمەباران بۆ بارانی مامناوەند دەبێت، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکان بڕی بارانبارینەکە
زیاتر دەبێت و تەنانەت لەهەندێك کاتدا دەگۆڕێت بۆ بارانی بەخوڕ".
باسی لەوەشکرد، "لەگەڵ هاتنی ئەم بارستە هەوایەدا،
هەروەها بڕێکی زۆر شێ ڕێژەیی ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەكات و بەهۆیەوە شەپۆلێکی
بارانبارین و هەورەبروسکە زۆربەی زۆری ناوچە جیاوازەکانی هەرێم دەگرێتەوە و دەبێتە
یەکەم شەپۆلی بارانبارینی گشتگیر لە هەرێمی كوردستان.