سەردێڕ:

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی: داوا لەلایەنە عێراقییەکان دەکەین دەست بە گفتوگۆ بکەن

AM:09:12:02/09/2022

1320 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی داوای لە لایەنە عێراقییەکان کرد دانبەخۆیاندا بگرن و دەستبکەن بە گفتوگۆ بۆ چارەسەرکردنی دۆخی عێراق.


ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە راگەیاندراوێکیدا ئاشکراشی کرد، ئەنجومەنەکەیان ئیدانەی ئەو توندوتیژیانەیان کردووە، کە لە رۆژانی ٢٩ و ٣٠ ئاب عێراقی گرتەوە و نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە لەبەرامبەر هەبوونی زیانی گیانی و گیان لەدەستدان و برینداربونی هاووڵاتیان.

لە راگەیاندراوەکەیاندا ئاماژەیان بەوەشکردوە، کە ئەوان چاودێری هەوڵەکانی حکومەتی عێراق دەکەن بۆ گێڕانەوەی سەقامگیریی و باشترکردنی دۆخەکە.

هاوکات داواش لە گشت لایەنەکان دەکات بۆ چارەسەرکردنی لێتێنەگەیشتنەکان بەشێوەیەکی ئاشتیانە و رێزگرتن لە سەروەری یاسا و مافی گردبوونەوەی ئاشتیانە و خۆ بەدوورگرتن لە توندوتیژی.













گەلەری