سەردێڕ:

سودانی: چاکسازیکردن متمانەی هاوڵاتیان و وەبەرهێنەران بە بانکەکان زیاد دەکات

PM:08:28:17/10/2024

992 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، حکومەت گرنگی تەواو بە پرسی چاکسازیکردن لە بانکەکاندا دەدات، بەوپێیەی هۆکارە بۆ زیاتر بەرزکردنەوەی متمانەی هاوڵاتیان و وەبەرهێنەران بە بانکە حکومییەکان و پەرەپێدانی هاوکارییەکان لەگەڵ وەبەرهێنەرانی ناوخۆی و نێودەوڵەتیدا.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، چاکسازیکردن لە بانکی رافیدەین دەستی پێکردووە و لە نووسراوێکدا رێسا نوێیەکانی کارکردنی بانکەکە بۆ زیادکردنی سەرمایە و گۆڕانکاری لە ستراتیژی کارکردن و خزمەتگوزارییەکانی ئاڕاستەی ئەنجومەنی ئابووریی کراوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، لەدوای پێداچوونەوە پێیدا لەلایەن ئەنجومەنی ئابوورییەوە، نووسراوەکە ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت بۆ پەسەندکردنی.

لەلایەکی دیکەوە لە کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندێکی کۆمپانیای نەوتی (لوک ئۆیڵ)ـی روسی سودانی باسی لەوە کرد، پابەندن بە گرتنەبەری هەر رێکارێکی پێویست بۆ پەرەپێدانی پیشەسازییە نەوتییەکان و تواناکانی بەرهەمهێنان لە عێراقدا، بە ئامانجی بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووریی وڵاتەکەی.













گەلەری