سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. باران و لافاو لە هەردوو شاری مەکە و مەدینە

AM:10:19:21/08/2022

47988 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیی بارانێکی بەخوڕ لە سعودییە باریوە و بەهۆیەوە لە چەند ناوچەیەکی جیا لەو وڵاتە و بەتایبەتی شاری مەکە و مەدینە لافاو دروستبووە.


دەسەڵاتدارانی سعودییە رایانگەیاند، بەهۆی دروستبوونی لافاوەوە لە شاری مەدینە ئوۆتۆمبێلێک ئاو بردوویەتی و دوو ئۆتۆمبێلیش ژێر ئاوکەوتوون.

هاوکات، هیچ زیانێکی گیانی بەهۆی دروستبوونی لافاوەوە لە ناوچە جیاجیاکانی سعودییە تۆمار نەکراوە.













گەلەری