PM:01:57:11/02/2025
44408 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، دواى نیوەڕۆى رۆژى پێنج شەممە کەشى ناوچەکانی هەرێم دەگۆڕێت بۆ هەور، لەگەڵ هاتنى شەپۆڵێکى بەفر و باران. دەشڵێت، لە سەنتەرى پارێزگاى سلێمانى و سەنتەرى پارێزگاى دهۆک بە تێکەڵى لەگەڵ باران بەفریش دەبارێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ١١ی شوباتی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە کە دەکاتە ١٣ی شوباتی ٢٠٢٥، باران و بەفر روو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات، سەرەتا دەست پێکردنى نمە باران لەسەرجەم ناوچە جیاجیاکان، پاشان بارستە هەوایەکى سارد لە ناوەڕاستى ئەوروپاوە روو لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم دەکات پلەکانى گەرما زیاتر نزم دەکاتەوە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، پلەکانی گەرما لە ناوچە شاخاوییەکان نزمتر دەبێتەوە بۆیە شەپۆڵێکى بەفر بارین
سەرجەمى ناوچە سنووریەکان و شاخاوییەکان دەگرێتەوە بە تایبەت ئەو ناوچە
شاخاوییانەى بەرزیان لە (١٠٠٠) مەترە بەفر بارینى دەبێت.
باسی لەوەشکرد، لە سەنتەرى پارێزگاى سلێمانى و
سەنتەرى پارێزگاى دهۆک بە تێکەڵى لەگەڵ باران بەفریش دەبارێت. شێوازى دابارین نمە
باران و بارانى مامناوەند دەبێت بڕى بارانى پێشبینیکراو بە گشتى لە نێوان (١٢-١٨)
ملم دەبێ، زۆرترین کاتى بەفر بارین لە شەوى پێنج شەم لەسەر هەینى و کاتەکانى
بەرەبەیانى رۆژى هەینى دەبێت. لە دواى نیوەرۆى رۆژى هەینى کاریگەرى ئەم شەپۆڵە
لاواز دەبێت لەسەر ناوچەکەمان و بەڵام پلەکانى گەرما هەر بە نزمى دەمێنێتەوە.