سەردێڕ:

نرخی زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاستی مێژوویی

AM:08:35:11/02/2025

25044 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی هەرێم بەراورد بە دوێنێ بەرزبووەوە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بۆرسەی جیهانیدا بە دوو هەزار و ٩١٨ دۆلار و ٨٠ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی ١٨ دۆلار و ٨٠ سەنت بەرزبووەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە ١١ی شوباتی ٢٠٢٥، لە دوای دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەپ وەک سەرۆکی ئەمریکا نرخی زێڕ بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە، لەم هەفتەیەدا نرخی زێڕ بەردەوام رووی لە بەرزبوونەوەیە و گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی لە مێژوودا.

هاوکات، نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی هەرێم بەرزبووەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ، دووشەممەی رابردوو پێناسی گومرگیی بەسەر هەموو بەرهەمێکی ئەلەمنیۆم و ئاسندا سەپاند، کە هاوردەی ئەو ئەمریکا دەکرێن، ئەوەش بێ متمانەیی لای بازرگانان و وەبەرهێنەران دروستکردووە.

هەرچەندە بڕیارەکەی ترەمپ بۆ پاڵپشتیکردنە لە بەرهەمی ناوخۆ، بەڵام بە ئەگەری زۆرەوە سەپاندنی پێناسی گومرگی لەلایەن ئەمریکاوە، بێ وەڵام نامێنێتەوە لەلایەن هاوبەشە بازرگانییەکانی ئەو وڵاتەوە.

 

نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:

زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٢٧ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦١٦ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٦٤٧ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٧٠٤ هەزار دینارە

نرخی ١ لیرەی عەیارە ٢١ بە ٦١٦ هەزار دینارە.













گەلەری

‌بەپەلە