بۆ یەکەمجار لە وڵاتی ئیمارات هۆڵی وەرزی و راهێنان بۆ ئەو سەگانە کرایەوە کە هاوڵاتییان و نیشتەچیبوانی ئیمارات لە ماڵەوە بەخێوییان دەکەن.
مەنسور حەمادی خوانی هۆڵەکە بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی راگەیاندووە، دوو ساڵ لەمەوبەر بیرۆکەی کردنەوەی ئەو هۆڵەی هەبووە کە گرنگە بۆ تەندروستی سەگەکان.
دەشڵێت، بەمە ئیمارات دەبێتە نمونەیەکی باش لەناو وڵاتانی هاریکاری کەنداو
تا ئەوانیش بتوانن چاوی لێبکەن.
یەکێک لەوکەسانەی سەگێکی هەیە بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە، لە وەرزی
هاویندا کێشەی ئەوەی هەبووە کە نەیزانیوە سەگەکەی بۆ کوێ ببات، بۆیە کردنەوەی ئەم
هۆڵە بیرۆکەیەکی باش و سەرنج راکێشە.
مەشق و راهێنان کردن بە سەگەکان
بەگوێرەی کۆمەڵێک رێوشوێنی زانستی دەبێت، بۆ یەکەمجار سەگەکە دەخرێتە سەر ئامێرەکە
و بە قایشی سەلامەتی دەبەسترێتەوە و بۆ ماوەی ١٥ خولەک راهێنانی پێدەکرێت دواتر وردە وردە ماوەی راهێنانەکەی بۆ
زیاد دەکرێت بەشێوەیەک ماسولەکەکانی پتەوبکات
و بە پارێزراوی و تنەدروستی باشەوە بیهێڵێتەوە.