سەردێڕ:

وەزارەتی تەندروستی فەرمانێکی لە بارەی دەوامی ئێشکگرییەوە دەرکرد

PM:11:15:26/07/2022

2468 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستی هەرێم فەرمانێکی لە بارەی دەوامی ئێشکگری لە نەخۆشخانەکان دەرکرد و ئاماژەی بەوەکردووە، پێویستە تەواوی پزیشکە ئیشکگرەکان و پزیشکی نیشتەجێی دێرین بە بەردوامی لە نەخۆشخانەکان ئامادەییان هەبێت و نابێت لە کاتی دەوامدا نەخۆشخانە جێبهێڵن.


ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی تەندروستی فەرمانێکی نوێی لە بارەی دەوامی ئێشکگرییەوە دەرکرد و رایگەیاندووە، کە پێویستە مانگانە خشتەی ئێشکگری بە فەرمانی کارگێڕی دەربچێت و هەڵبواسرێت و لە کاتی گۆڕینەوە پێویستە زووتر بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانە و سەرۆک و سەرۆکی پزیشکان رەزامەندی لەسەر بدەن و ئاگاداربن و بڵاوبکرێتەوە.

باس لەوەشکراوە، پێویستە تەواوی پزیشکە ئیشکگرەکان و پزیشکی نیشتەجێی دێرین بە بەردوامی لە نەخۆشخانەکان ئامادەییان هەبێت و نابێت لە کاتی دەوامدا نەخۆشخانە جێبهێڵن و دەشڵێت، "نابێت پزیشکی ئێشکگر یاخود نیشتەجیی دێرین لە کلینیکی تایبەتی خۆی یان لە نەخۆشخانەی تایبەت بێت لە رۆژی ئێشکگرییەکەی.

لە کۆتا خاڵیشدا وەزارەتی تەندروستی دەڵێت، بەکارهێنانی هێڵەکانی پەیوەندی وەک(ڤایبەر و واتسئاپ و تەلەفۆن) بۆ راوێژکردن و چارەسەرکردن قەدەغەیە و پێویستە پزیشکی ئێشکگر لە نزیکەوە وردبینی بۆ نەخۆشەکان بکات.

No description available.












گەلەری