سەردێڕ:

لە قەڵادزێ شەڕەتەقە روویدا

PM:10:38:26/07/2022

19500 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، لە گەڕەکی راپەڕینی قەزای قەڵادزێی ئیدارەی راپەرین شەڕەتەقە لەنێوان هێزێکی ئەمنی و ئۆتۆمبێلێکدا روویداوە و نەخۆشخانەی قەڵادزێش دەڵێت دوو کەس بە فیشەک برینداربوون.


بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی کە لە زاری شایەتحاڵەکانەوە دەستی کەوتووە، هێزێکی ئەمنی و شۆفێری ئۆتۆمبێلێک رووبەڕووی یەکتری بوونەتەوە.

لەبارەی رووداوەکەوە، نەخۆشخانەی قەڵادزێ دەڵێت دوو کەس کە هاوڵاتی بوون کە لە هۆڵێکی وەرزشی یارییان کردووە برینداربوون.

شایەتحاڵەکان باسیان لەوەشکردووە، کە هەردوولا تەقەیان کردووە و ئەو کەسانەی کە برینداربوون سەر بە هیچ کام لە لایەنەکان نەبوون و دوو هاوڵاتی بوون کە لە هۆڵێکی لەشجوانی هاتوونەتە خوارەوە دوای تەواوکردنی وەزشەکەیان.

ئەمەش لە کاتێکدایە، تا ئێستا هیچ لایەنێکی پەیوەندیدار لەبارەی رووداوەکەوە هیچ روونکردنەوەیەکی نەداوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، روداوەکە لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی و ئۆتۆمبێلی هێزێکی تایبەتدا لە گەرەکی راپەرین لە قەڵادزێ لە بەردەم یاریگای مام جوتیار روویداوە و هێزە ئەمنییەکە دوای ئۆتۆمبێلە مەدەنییەکە کەوتووە کە گەیشتوون بەیەک رووبەڕووبوونەوە روویداوە و چەند قاوغێکی فیشەکی چەکی کلاشینکۆڤ لە شوێنی رووداوەکە دۆزراوەتەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشتر رووداوی لەوشێوەیە لە قەڵادزێ روویداوە. 













گەلەری