سەردێڕ:

وێنە.. دوو گەنج لەسەر وەرگرتنی سێ دەفتەر دۆلار و وێنەی نەشیاو لە دوو کچ دەستگیرکران

PM:03:36:26/07/2022

10768 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، دوو کوڕی گەنجیان دەستگیرکردووە، کە سێ دەفتەر دۆلار و وێنەی نەشیاویان لە دوو کچ وەرگرتووە، بەبیانووی ئەوەی دەیانبەنە دەرەوەی وڵات و بەو وێنانە کەیسیان بۆ دروستدەکەن.


پۆلیسی سلێمانی رایگەیاندووە، دوو کچەکە چوونەتە بنکە و سکاڵایان تۆمارکردووە لەسەر ئەو دوو گەنجە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو دوو کچە باسیان لەوەکردووە کە بڕی ٣٠ هەزار دۆلاریان لێوەرگرتوون و دواتر كامێرایان پێكردوونه‌ته‌وه ‌و وێنه‌ و ڤیدیۆی‌ نه‌شیاویان گرتوون‌ گوایه‌ ئه‌و وێنه‌ و ڤیدیۆیانه‌ به‌كارده‌هێنن بۆ دروستكردنی‌ كه‌یس له ‌ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات بۆیان، به‌ڵام تۆمه‌تباره‌كان هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردوون كه‌ ئه‌گه‌ر سكاڵا تۆماربكه‌ن وێنه ‌و ڤیدیۆكانیان بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌.

ئاماژە بەوەشکراوە، سه‌ره‌نجام ‌و دوای‌ وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر، توانرا هه‌ردوو تۆمه‌تبار (م، أ، ع) له‌دایكبووی‌ ١٩٩٠ و (چ، ن، س) له‌دایكبووی‌ ١٩٨٢ كه‌ هه‌ردووكیان خه‌ڵكی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ شاری‌ سلێمانین له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌رچناره‌وه‌ ده‌ستگیربكرێن ‌و له‌به‌رده‌م دادوه‌ری‌ لێكۆڵینه‌وه‌دا دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه‌.

ئەوەش خراوەتەڕوو، له ‌ئێستادا هه‌ردوو تۆمه‌تبار به‌بڕیاری‌ دادوه‌ر ڕاگیراون ‌و دوو په‌ڕاوی‌ لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه ‌و پێشتریش سكاڵایه‌كی‌ دیكه‌یان له‌سه‌ر تۆماركراوه‌ و بڕیاری‌ ده‌ستگیركردنیان هه‌بووه‌.














گەلەری