سەردێڕ:

گۆڕانکارییەکانی نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمدا

PM:01:40:26/07/2022

4552 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە، بەگوێرەی نرخی بازاڕی دراوەکان لە هەرێمی کوردستان، نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ٧٠٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەمەش دۆلار ٥٠ دینار دابەزیووە.


هاوکات، سێ ملیۆن و ١٢٠ هەزار تمەن بەرامبەر بە ١٠٠ دۆلارە.

هەروەها، نرخی و هەزار ٧٥٠ لیرەی تورکی بەرامبەر بە ١٠٠ دۆلاری ئەمریکییە.

نرخی یۆرۆش بە ١٥١ هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا.

لەلایەکی دیکەشەوە نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەرە بە ١٧٧ هەزار پاوەن.

نیگەرانی لە سستبوونەوەی ئابووریی ئەمریکا بووەتە هۆکار بۆ ئەوەی وەبەرهێنەران لە جیاتی ئەوەی روو لە کڕینی پشکەکان بکەن، روو لە کڕینی دۆلار بکەن کە بە سامانێکی سەلامەت هەژماردەکرێت و بەو هۆیەشەوە بەهای یۆرۆ دابەزی بۆ کەمترین ئاستی خۆی لە ماوەی ٢٠ ساڵی رابردوو.

دابەزینی بەرچاوی بەهای یۆرۆ بەرامبەر بە دۆلار هاوکاتە لەگەڵ بێهیوا بوونی بازرگانانی دراو لە رێوشوێنەکانی بانکی ناوەندی ئەوروپا کە بڕیاربوو بۆ کۆنترۆڵکردنی رێژەی هەڵاوسان رێژەی سوودی بانکی بەرزبکاتەوە.

بەرزکردنەوەی سوودی بانکی لە ئەوروپا دەبێتە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی خواست بۆ دراوی یۆرۆ و کاریگەری دەبێت لە بەرزکردنەوەی بەهای یۆرۆ بەرامبەر بە دۆلار.













گەلەری