سەردێڕ:

کەشناسی: پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبنەوە

AM:10:59:26/07/2022

1256 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبنەوە و تۆزێکی سوک لە ئاسماندا دەبێت. هاوکات، کەشناسی عێراق ئاماژەی بەوەدا، لە سبەینێوە پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە و تا چەند رۆژی داهاتوو بەردەوامدەبێت لەبەرزبوونەوە.


کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک بەتایبەتى لە کاتەکانى ئێوارەدا .

ئاماژەی بەوەشكردووە، پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارەکانی رۆژی پێشوو.

لەبارەی کەشی سبەینێ پێنجشەممەشەوە ئاماژەی بەوەکردووە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما دووبارە بەرزتردەبنەوە.

هەروەها، دەستەی کەشناسی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، سبەینێ چوارشەممە ئاسمانی هەرێم ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، رۆژی پێنجشەممە، ئاسمانی هەرێم ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما هاوشێوەی رۆژی پێشتر دەبێت.

لەبارەی پێشبیینیەکانی رۆژی هەینی، راگەیەنراوەکەی دەستەی کەشناسی عێراق ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئاسمانی هەرێم ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش کەمێکی دیکە بەرزدەبنەوە.

رۆژی شەممەی هەفتەی داهاتوو، ئاسمانی هەرێم سماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و لەناوچەکانی باشوری عێراق ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری بارانی نمەبارانی هەیە.

بە گوێرەی راگەیەنراوەکەی کەشناسی هەرێم، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەم جۆرە دەبن:

هەولێر: 42

سلێمانی: 41

دهۆک: 42

کەرکوک: 44

هەڵەبجە: 42

سۆران: 40

راپەرین: 41

گەرمیان: 44













گەلەری