بەرگریکارێکی ریاڵ مەدرید دەمێنێتەوە

PM:06:29:04/04/2026

148 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ریاڵ مەدرید بڕیاریانداوە گڕیبەستی رۆدیگێر تاوەکوو ساڵێکیتر نوێ بکەنەوە و موچەکەشی کەم بکەنەوە.

یانەی ریاڵ مەدرید بڕیاریانداوە گۆرانکاری بەرچاو لە سەرجەم پێگەکانی یاریگایان ئەنجام بدەن بە ئومێدی ئەوەی بتوانن تیپەکەیان رێکخراوتر بکەن.

رۆژنامەی ئاس ئاماژەی بەوەکردووە کە مێرێنگی گرێبەستی ئەنتۆنیۆ رۆدیگێر بۆ ماوەی ساڵێکیتر واتە تاوەکوو حوزەیرانی ساڵی 2027 نوێ دەکەنەوە.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە لە گرێبەستە نوێیەکەدا مووچەی یاریزانە کەمتر دەکرێتەوە.

لەلایەکیترەوە ئەنتۆنیۆ رۆدیگێر رازییە بەوەی لە ریاڵ مەدرید بمێنیتەوە و ئەمەش وادەکات رێککارەکانی مانەوەی ماوەیەکی زۆری نەوێت.

ئەستێرە ئەڵمانییەکە لەم وەرزە لەگەڵ یانە ئیسپانییەکە بەشداری 18 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی یەک گۆڵ تۆماربکات.