جوڵە بنەڕەتییەکانی تاکتیکی

PM:02:29:30/03/2024
1056 جار خوێندراوەتەوە
ئەحمەد هێرۆیی
+ -

ئەم جوڵانە سێ جوڵەی تاکتیکی دیارن ، کە هەموو جوڵە تاکتیکیەکانی تر،لە سەر ئەم سێ جوڵەیە دادەڕێژرێن ئەوانیش

یەکەم/ شێوەی تاکتیکی: کە پەیوەندی هەیە بە شوێنی یاریزانی تیپ.

دووەم/ جوڵەی یاریزان: کە پەیوەندی هەیە بە جوڵەی یاریزانانی تیپ.

سێ یەم/جوڵەی تۆپ: کە پەیوەندی هەیە بە جوڵەی تۆپ لە لایەن یاریزانانی تیپ.

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

جوڵەکانی هێرش بەری/ جوڵەی تاکتیکین کە هاوکاری تیپ دەکەن چۆن بۆشایی بەکاربێنێت لە قۆناغی هێرش بەری.

جوڵەکانی بەرگری/ جوڵەی تاکتیکین، کە هاوکاری تیپ دەکەن چۆن بۆشایی بەکاربێنێت لە قۆناغی بەرگری.

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

شوێنەکانی یاریکردن

شوێنی یاریکردنی یاریزان خاڵی ئاماژەی سەرەتای یاریزانەکەیە بۆ شوێنی یاریزانەکە و پەیوەندی بە هاوڕێکانیەوە.

ڕێگاکانی یاریکردن، بریتی یە لە بەکارهێنانی بۆشایی و تەکنیکەکانی بەکارهێنانی بۆشایی، کە دەتوانرێت لە لایەن تیپەوە سودی لێ وەربگیرێت، بۆئەوەی تیپ بتوانێ جوڵە تاکتیکیەکانی جێ بە جێ بکات.

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

دوو ڕێگای یاریکردنمان هەیە ئەوانیش. ڕێگاکانی بەرگریکردن. ئەو ڕێگایانەن کە تیپ دەتوانێ سودیان لێوەربگرێت لە قۆناغی بەرگریکردندا.

ڕێگاکانی هێرشبردن. ئەو ڕێگایانەن کە تیپ دەتوانێ سودیان لێ وەربگرێت لە قۆناغی هێرشبرندا.

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

قۆناغەکانی سەرکەشی تاکتیکی

ڕێگاکانی یاریکردنی جیاواز قۆناغە جیاوازەکانی سەرکەشی تاکتیکی لە خۆ دەگرێت.

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

جێ بە جێ کردنی جوڵەکانی هێرشبەری. ڕێگاکانی هێرشبەری هاوکاری تیپ دەکەن، جوڵەکانی هێرشبەری جێ بە جێ بکات. جێ بە جێ کردنی جوڵەکانی بەرگری. ڕێگاکانی بەرگری هاوکاری تیپ دەکەن، جوڵەکانی بەرگری جێ بە جێ بکات.