AM:05:38:01/04/2026
340 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە یارییەکی دۆستانەدا بەڕازیل بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە کرواتیای بردەوە
لە یارییەکی دۆستانەی نێودەوڵەتیدا، هەڵبژاردەی بەڕازیل ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی کرواتیا بووەوە.
تایمی یەکەم، بە باڵادەستی بەڕازیل دەستی پێکرد و یاریزانانی سامبا چەندین هێرشیان بردە سەر گۆڵی کرواتیا، تا دواجار لە خولەکی دووی کاتی زیادکراو دانێلۆ گۆڵی پێشکەوتنی بۆ بەڕازیل تۆمارکرد و ئەو تایمە بە گۆڵێکی بێوەڵام کۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا، کرواتیا هەوڵی گەڕانەوەی دا و لە خولەکی 84دا مایەر ئەنجامەکەی یەکسان کردەوە، بەڵام بەڕازیل لە کۆتا خولەکەکاندا کۆنترۆڵی یارییەکەی کردەوە و تیاگۆ لە خولەکی 88 بە لێدانی سزا و مارتینێلی لە خولەکی دوور کاتی زیادکراو، دوو گۆڵی تریان تۆمارکرد.
سەرەنجام یارییەکە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بەبردنەوەی کوڕانی سامبا کۆتایی پێهات.