AM:12:48:05/04/2026
312 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئیسپانیا بەرشەلۆنە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە ئەتلەتیکۆی بردەوە و بێ رکابەر پێشەنگی گرتووە.
لە یاریی لوتکەی خولی ئیسپانیا، یاریگای ریاز ئەیر میترۆپۆلیتانۆ یانەکانی ئەتلەتیکۆ مەدرید و بەرشەلۆنەی کۆکردەوە.
تایمی یەکەم، هەردوولا بە بەهێزی دەستیان پێکرد و چەند جارێک نزیکبوون لە هەژاندنی تۆڕی گۆڵی یەکتر، بەڵام چانس یاوەری ئەتلەتیکۆ بوو و لە خولەکی 39 بە گۆڵێکی سیمیۆنی پێشکەوتن.
بەڵام بەرشەلۆنە دوای سێ خولەک وەڵامی دانەوە و راشفۆرد گۆڵی یەکسانبوونی هێنا، لە کاتی زیادکراویش گۆنزالێسی بەرگریکاری ئەتلەتیکۆ بە کارتی سور کرانە دەرەوە.
لە تایمی دووەم، نزیکبوو مارتن بە کارتی سور بکرێتە دەرەوە، بەلام ناوبژیوان گەرایەوە بۆ ڤار و کارتە سورەکەی روتکردەوە، بەرشەلۆنەش سودی لە کەمی یاریزانەکانی ئەتلەتیکۆ وەرگرت و گۆڵی دووەمیان لە خولەکی 87 لە رێگەی لیڤا هێنایە بەرهەم.
سەرەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سودی بەرشەلۆنە کۆتاییهات و بەم بردنەوە خاڵەکانی بۆ 76 خاڵ بەرزکردەوە. بێ رکابەر پێشەنگە، ئەتلەتیکۆش پلەی چوارەمی گرتووە.