PM:04:04:31/03/2026
288 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پێرێز سێ ئەستێرەی
یانەکەی بە هێڵی سوور داناوە و بە هیچ شێوەیەک ئامادەنییە دەستبەرداریان ببێت.
پێگەی دیڤینسا سێنتراڵ
بڵاویکردووەتەوە، فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید جگە لە ڤینیسیۆس و
مباپێ و ڤاڵڤێردی فرۆشتنی چەند ئەستێرەیەکی یانەکەی بە هێڵی سوور داناوە.
ئەو پێگەیە
دوپاتیکردووەتەوە کە هەریەکە لە ئۆرلێن چوامینی فەرەنسی و جوود بێلینگهامی ئینگلیزی
و ئاردا گولەری تورکی ئەو سێ یاریزانەن کە پێرێز گفتوگۆی فرۆشتنیان ناکات.
ئاماژەی بەوەشداوە،
بێلینگهام بە یەکێک لە یاریزانە گرنگەکانی ئەو یانەیە دانراوە بۆ چەند ساڵی رابردو
لە کاتێکدا ئەم وەرزە ئاستی باش نەبووە کە ئەوەش بۆ پێکانەکانی گەڕاوەتەوە.
ئۆرلێن چوامینی
ئەستێرەی فەرەنسی بەهۆی ئەوەی لەم وەرزەدا بە ئاستێکی زۆر نایابەوە دەرکەوتووە و
بووەتە یەکێک لە ئەستێرە گرنگەکانی یانەکە لەبەرئەوە فرۆشتنی بە هەموو شێوەیەک
رەتکراوەتەوە.
ئاردا گولەری تورکیش
لە چەند یاریی رابردوودا ئاستێکی نایابی هەبووە و بە یەکێک لە ئەستێرەکانی
داهاتووی یانەکە دیاریکراوە و دڵنیان لەوەی کە سوودی زۆری لێدەبینن لەبەرئەوە بیر
لە فرۆشتنی ناکرێتەوە.
خ . ک