PM:04:57:01/04/2026
348 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سودانی ستایشی
هەڵبژاردەی عێراقی کرد و بەڵێنی پێدان پاداشتێکیان بکات کە هیچ کاتێک چاوەڕێیان
نەکردبێت.
محەمەد شیاع سودانی
سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیوەندیەکی ڤیدیۆیی لەگەڵ شاندی هەڵبژاردەی عێراق ئەنجامدا
دوای ئەوەی سەرکەوتوو بوون لە گەیشتن بە مۆندیالی 2026 .
سودانی لە
پەیوەندیە ڤیدیۆییەکەدا سوپاسی تەواوی هەڵبژاردەکەی کرد بەرامبەر ئەو یارییە
نایابەی بەرامبەر هەڵبژاردەی بۆلیڤیا ئەنجامیاندا و خەونی 40 ساڵەی عێراقییەکانیان
بەدیهێنا.
جگە لەوەش، سەرۆک
وەزیرانی عێراق ئەم بردنەوەیە دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ تۆپی پێی وڵاتەکە و دڵخۆشی
بۆ هەموو خەڵکی عێراق هێناوە، ئاڵای وڵاتی لەسەر شانۆی نێودەوڵەتی بەرزکردووەتەوە.
سودانی
دوپاتیکردەوە کە ناوی ئەم یاریزانانە لە مێژووی تۆپی پێی عێراقدا بە نەمری
دەمێنێتەوە چونکە بوونە هۆکاری دڵخۆشی خەڵک کە لە بارودۆخێکی سەختی ژیاندان بەهۆی
ئەو جەنگەی ناوچەکەی گرتووەتەوە.
سودانی بەڵێنی بە
سەرجەم ستافی هەڵبژاردەی عێراقدا لە کاتی گەڕانەوەیاندا بە شێوەیەک پاداشتیان
دەکات کە چاوەڕێیان نەکردبێت و ئەوانیش سوپاسی ئەو هەڵوێستەی سەرۆک وەزیرانیان
کرد.
خ . ک