ئارسناڵ جامی یەکێتی ئینگلتەرای لەدەستدا

AM:12:56:05/04/2026

208 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی یەکێتی ئینگلتەرا ئارسناڵ بەرامبەر ساوسهامپتۆن تووشی شکستبوو و کرایە دەرەوەی پاڵەوانێتییەکە.

لە یارییەکی قۆناغی پێش کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرا یانەی ئارسناڵ و ساوسهامپتۆن بەیەکگەیشتن.

تایمی یەکەم، ساوسهامپتۆن بە گۆڵێکی ستیوارت پێشکەوت کە لە خولەکی 35 تۆمارییکرد، ئەو گۆڵەش سیناریۆی نیوەی یەکەم بوو.

تایمی دووەم، ئارتێتا چەند گۆرانکارییەکی ئەنجامدا و گیۆکیرێس لە خولەکی 68 گۆڵی بەرامبەربوونی تۆمارکرد.

گەنەرز لە هەوڵی گۆڵی پێشکەوتن بوو، بەڵام بە پێچەوانەوە ساوسهامپتۆن دووبارە تۆری گۆڵی کیپای هەژاند و پێشکەوتەوە، یارییەکەش بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سودی ساوسهامپتۆن کۆتاییهات.

بەم ئەنجامە گەنەرز ماڵئاواییکرد و دووەم نازناوی ئەم وەرزەی لە دەستدا.