مباپێ و ڤینی پێش هالاند کەوتوون

PM:09:26:03/04/2026

152 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مباپێ و ڤینیسیۆس دوو کاریگەرترین ئەستێرەی ئێستای تۆپی پێن لە رووی مارکێتینگەوە و هالاند لێیان دورکەوتووەتەوە.

ئێرلینگ هالاند، ئەستێرەی نەرویجی و هێرشبەری یانەی مانچستەر سیتی، لە نوێترین ڕیزبەندیدا بۆ کاریگەرترین و بەهێزترین براندە کەسییەکان لە جیهانی تۆپی پێدا، کەوتە دوای هەریەکە لە کیلیان مباپێ و ڤینیسیۆس جۆنیۆر، ئەستێرەکانی یانەی ڕیاڵ مەدرید.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی رۆژنامەی ئاس، ململانێی نێوان ئەم سێ ئەستێرەیە تەنها لەنێو لاکێشە سەوزەکەدا نییە، بەڵکو پەرەی سەندووە بۆ کێبڕکێ لەسەر گرێبەستە ریکلامییەکان، داهاتی بازرگانی و ڕێژەی کاریگەری لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە گواستنەوەی مباپێ بۆ ڕیاڵ مەدرید و درەوشانەوەی بەردەوامی ڤینیسیۆس وەک سیمای یەکەمی یانە مەدریدییەکە، وایکردووە لە ڕووی بازاڕکردن و بەهای براندەوە پێش هالاند بکەون.

سەرەڕای ئەوەی هالاند وەک ئامێری گۆڵ تۆمارکردن دەناسرێت و ڕکابەرێکی سەرسەختی خەڵاتە تاکەکەسییەکانە، بەڵام پسپۆڕانی بواری مارکێتینگ پێیان وایە کە کەشوهەوای خولی ئیسپانی و ناوبانگی جیهانی ڕیاڵ مەدرید، هۆکاری سەرەکین بۆ ئەوەی مباپێ و ڤینیسیۆس لە پێشەنگی ئەم پێشبڕکێیە بن کە لە دەرەوەی یاریگاکاندا بەڕێوە دەچێت.

لە ئێستادا هالاند هەوڵ دەدات لە ڕێگەی گرێبەستی نوێ لەگەڵ کۆمپانیاکانی جلوبەرگی وەرزشی و وەبەرهێنانی جیاواز، ئەو بۆشاییە بازرگانییە پڕ بکاتەوە و بەردەوامی بە کێبڕکێکە بدات.