PM:09:14:04/04/2026
280 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی یەکێتی
ئینگلتەرا چێڵسی لەرێگەی حەوت یاریزانەوە حەوت گۆڵی لە پۆرت فیل تۆمارکرد و گەیشتە
قۆناغی داهاتوو.
لە یارییەکی قۆناغی
چارەکی کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرا یانەی چێڵسی رووبەرووی پۆرت فیل بووەوە.
تایمی یەکەم، بلوز لە
سەرەتاوە بە بەهێزی دەستیپێکرد و دوای تێپەڕینی دوو خولەک گۆرێل هاتو گۆڵی یەکەمی
تۆمارکرد، لە خولەکەکانی 25 و 42ی یارییەکەش چێڵسی دوو گۆڵی دیکەی هێنا، گۆڵێکیان
پێدرۆ نیتۆ و گۆڵەکەی دیکە بە هەڵەی یاریزانی بەرامبەر.
لە تایمی دووەم، چێڵسی
نەکشایەوە دواوە و لە ئاستە بەرزەکەی بەردەوامبوو، توانیان چوار گۆڵیتر لە
خولەکەکانی 57 و 69 و 82 و کاتی زیدکراو بنووسنەوە.
گۆڵەکانیش، تۆسین و
سانتۆس و ئیستیڤاو و گارناچۆ تۆماریانکرد.
سەرەنجام چێلسی
یارییەکەی بە حەوت گۆڵی خاوێن لە سودی خۆی تەواو کرد، بەم ئەنجامە سەرکەوتنی بۆ
قۆناغی پێش کۆتایی بەدەستهێنا.