PM:06:14:20/03/2026
144 جار خوێندراوەتەوە
+
-
میشێل رایگەیاند کە ئێستا ئامادەیە بۆئەوەی پۆستی
راهێنەرایەتی مان سیتی وەربگرێت.
پاش ئەوەی ئەگەر زۆرە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا پیپ
گواردیۆلا لە ئەرکی راهێنەرایەتی مان سیتی نەمێنێت هەربۆیە لە ئێستاوە باس لە
جێگرەوەی دەکرێت.
لە نوێترین پێشهاتدا میشێلی راهێنەری جیرۆنا ئەوەی
ئاشکراکردووە کە ئێستا ئامادەیە بۆئەوەی ئەرکی سەرپەرشتیکردنی جیرۆنا وەربگرێت.
راهێنەرەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە کە ئێستا ئامادەکاریی
دەکات بۆئەوەی خۆی فێری زمانی ئینگلزی بکات ئەمەش ئاماژەکان زیاتر دەکەن بۆئەوەی
لە داهاتوودا ببێتە شوێنگرەوەی گواردیۆلا.
لەلایەکیترەوە تاوەکوو ئێستا هیچ ئاماژەیەک لەلایەن
بەرپرسانی مان سیتیەوە بڵاونەبووەتەوە سەبارەت بەوەی جێگرەوەی پیپ دیاریی بکەن.
میچێل گرێبەستەکەشی لەگەڵ جیرۆنا لە هاوینی ئەم ساڵدا
کۆتایی پێدێت هەربۆیە یانە ئیسپانییەکە ناتوانن هیچ رێگرییەک بۆ ئەو راهێنەرە
دروست بکەن.