چیڤۆ:ئامانجمان بردنەوەیە

PM:10:15:04/04/2026

184 جار خوێندراوەتەوە

+ -

چیڤۆ رایگەیاند یارییەکی بەهێزیان لەپێشە و ئامانجیان بردنەوەیە و مامەڵە لەگەڵ فشارەکان دەکەن.

پێش رووبەرووبوونەوەی رۆما، کریستیان چیڤۆی راهێنەری ئینتەر میلان رایگەیاند، یارییەکە گرنگە و یارییەکی بەهێز دەبێت، بەڵام، تەنیا لای ئێمە یەکسانبوون دەبێتە دراما.

وتیشی: باستۆنی دەبێت بە ئارامی مامەڵە لەگەڵ دۆخی خۆی بکات، ناتوانم گرەنتی داهاتووی بکەم، بەڵام ئەوە دەزانم لە ئینتەر میلان دڵخۆشە و یاریزانێکی تەواو پابەند و پیشەگەرە.

دەشڵێت: من بە دارشەقەوە جێم هێشت و تەنیا سێ ڕۆژ دواتر لە ناو یاریگادا لەگەڵ هەڵبژاردەی نیشتمانی بینیمەوە، ئەو خۆی ئامادە کرد و سەرەڕای هەموو ناڕەحەتییەکان ڕووبەڕووی دۆخەکە بووەوە، ئەو بەهۆی ئەوەی ڕوویداوە دڵتەنگە، بەڵام لە هەمان کاتدا دڵخۆشە کە پشتگیری هاوڕێکانی وەرگرتووە.

دوپاتیشیکردەوە، بە هیچ شێوەیەک گرنگی بە میدیاکان نادات و ئامانجیان تەنیا بردنەوەیە، مامەڵە لەگەڵ فشارەکان دەکەن بۆ بردنەوە، نەک کاریگەری خراپیان لەسەر دروستبکات.