خولی ئیسپانیا.. ریاڵ مەدرید سێ خاڵی لەدەستدا

PM:08:10:04/04/2026

332 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیسپانیا ریاڵ مەدرید سێ خاڵی لەدەستدا و بەرامبەر ریاڵ مایۆرکا تووشی شکست بوو.

لە یارییەکی هەفتەی 30ی خولی ئیسپانیا، یانەی ریاڵ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا بووە میوانی ریاڵ مایۆرکا.

تایمی یەکەم، یارییەکی هاوسەنگ بیندرا و هەردوولا بە مەترسییەوە هێرشیان دەبردە سەر گۆڵی یەکتر، هەرچەندە ریاڵ مەدرید هەلەکانی مەترسیدارتربوون، بەڵام ریاڵ مایۆرکا ئامانجی پێکا و لە خولەکی 41 مانو مۆرالانێس گۆڵی یەکەمی بۆ تۆمارکردن.

لە تایمی دووەم، ریاڵ مەدرید چەند گۆرانکارییەکی ئەنجامدا و ڤینی و بێلینگهام و میلیتاوی خستە نێو یاریگا، بەمەش گۆڵی یەکسانبوونیان لە خولەکی 88 لە رێگەی میلیتاو تۆمارکرد.

هەرچەندە ریاڵ مەدرید هیوای بۆ گەڕایەوە بەڵام لە کۆتا ساتەکان لەبری گۆڵی بردنەوە دووبارە گۆڵی پێشکەوتنیان لەسەر تۆمارکرا، گۆڵەکەش ڤیداد موریکی تۆمارییکرد.

سەرەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سودی مایۆرکا و شکستی ریاڵ مەدرید کۆتاییهات، بەم ئەنجامە تیپەکەی مەدرید بە 69 خاڵ لە پلەی دووەم مایەوە و مایۆرکا پلەی 17ی گرتووە.