هۆکاری ئاستبەرزی ریاڵ مەدرید ئاشکراکرا

PM:04:16:21/03/2026

128 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گەڕانەوەی ریاڵ مەدرید بۆ سەر ئاستە بەرزەکەی بەهۆی داڕشتنی پلانێکی تۆکمەوە بووە.

لە ماوەی رابردوودا بەتایبەت پێش یارییەکەی مانچستەر سیتی لە چامپیۆنز لیگ یانەی ریاڵ مەدرید بە بارودۆخێکی خراپدا تێدەپەڕی تەنانەت لە دوو یاریی بەدوای یەک لە خولی ئیسپانیا تووشی شکستهات بەرامبەر ئۆساسۆنا و خیتافی.

بەڵام لە ئێستادا و بەتایبەت لە هەردوو یارییەکەیان بەرامبەر مانچستەر سیتی، بارودۆخی ناو یانەی شاهانە زۆر گۆڕاوە و یاریزانانی ئەو یانەیە متمانەی زۆریان بە خۆیان هەیە.

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشكرایکردووە، گەڕانەوەی ریاڵ مەدرید بۆ سەر ئاستبەرزی بە ڕێکەوت نییە بەڵکو چەندین نهێنی گەورە لە پشت ئەو بابەتەوەیە و ئێستا ئەویانەیە ئامانجی بەدەستهێنانی نازناوەکانی خولی ئیسپانیا و چامپیۆنز لیگە.

ئەو رۆژنامەیە نوسیویەتی، لە دوای شکستی جامی سوپەر بەرامبە بەرشەلۆنە و دوورخستنەوەی چابی ئەلۆنسۆ کارگێڕی ئەو یانەیە چەند بڕیارێکی نوێیان دەرکرد کە یەکێکیان گەڕاندنەوەی پینتۆس بووە بۆ باشتر کردنی توانای جەستەیی یاریزانەکان.

دەشڵێت، بەرهەمی ئەو گۆڕانکاریە بە ئاشكرا دیاربوو لە یانەکەدا بەتایبەت کاتێک هەردوو یاریزان ڤینیسیۆس جۆنیۆر و فریدریکۆ ڤاڵڤێردی گەڕاونەتەوە سەر باشترین ئاستی خۆیان و زۆرترین جوڵەیان هەیە لە یاریگادا.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە ژووری جلگۆڕینیش کۆبونەوەیەکی گەورە لە نێوان سەرجەم یاریزانەکاندا کراوە و بەڵێنیانداوە عەقڵیەتی یارییکردنیان بگۆڕن و هەموو شتێک بکەن لەپێناو درێسی یانەکەیان.
خ . ک