خلێفی رونیکردەوە پاریس هیچ ئەستێرەیەکی تاکە کەسی نییە و تیپەکەی ئەستێرەی یەکەمە و یاریزانەکان پەیوەندیەکەی بەهێزیان هەیە.
چاڤی توڕەیە لە بەرپرسانی بەرشەلۆنە و پێیوایە هانی یاریزانەکان دەدەن کە ئەم وەرزە بە باشتر بزانن.
ئەنچیلۆتی دوپاتیکردەوە ماوەیەکی زیاتر لە کاری راهێنەرایەتی بەردەوام دەبێت و رۆناڵدۆش تا ئێستا یەکێکە لە یاریزانە گەورەکانی تۆپی پێ.
لیڤەرپوڵ نیازی نوێکردنەوەی گرێبەستی ڤان دایکی هەیە و یاریزانەکەش خۆی یەکلادەکاتەوە.
هالاند نزیکە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ مان سیتی بەڵام دەرگا بەڕووی ریاڵدا داناخات.
رۆدریگۆ دوپاتیکردەوە بەرامبەر ئیکوادۆر ئاستیان خراپ بووە و دەبێت هەوڵی باشتربوون بدەن.
دۆریڤال رایگەیاند پێویستیان بە کاتی زیاترە و سێ خاڵیان بەرامبەر هەڵبژاردەیەکی بەهێز بەدەستهێناوە.
سپالێتی ستایشی ئاستی یاریزانەکانی کرد و رایگەیاند ئەو یاریەی ویستویانە ئەنجامیانداوە.
دیشامپ خۆی بە بەرپرسیاری شکستەکەیان بەرامبەر ئیتاڵیا دەزانێت و هەڵەی زۆریان کردووە.
سوارێز بە گریانەوە دوایین یاری بۆ ئۆرۆگوای ئەنجامدا و میسی و نەیماریش پەیامیان بۆ نارد.
ئەمشەو چەند یاریەکی هەڵبژاردەکان ئەنجامدەدرێن.
لە پاڵاوتنی مۆندیال بەرازیل بردنەوەی بەسەر ئیکوادۆر بەدەستهێنا و ئۆرۆگوای و پاراگوای یەکسانبوون.
لە نەیشنز لیگ ئیتاڵیا ریمۆنتادای کرد و بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە فەرەنسای بردەوە.
ناگلیسمان دوپاتیکردەوە دەیانەوێت بە گڕو تینەوە یاریبکەن و یاریزانەکانیش فکرەی نوێیان پێیە.
ئەتلەتیکۆ دەیەوێت گریزمان بهێڵێتەوە و گرێبەستەکەی بۆ وەرزێکی دیکە نوێبکاتەوە.
لاوتارۆ روونیکردەوە شایەنی ئەوەیە ناوی لەنێو پاڵێوراوانی باڵۆن دۆر هەبێت و باوەڕی وایە رکابەری لەسەر دەکات.
برادلی بارکۆلا بە 13 چرکە خێراترین گۆڵی لە مێژووی هەڵبژاردەی فەرەنسا تۆمارکرد.
کومان دەڵێت هیچ کێشەیەکی لەگەڵ بێرگوین نییە بەڵکو پێی وابووە هەنگاوێکی وەرزشی نەناوە.
ئەیمەن رایگەیاند بارودۆخی باشە و محەمەد شیاع سودانی هاوخەمی خۆی و گەلی عیراقی بۆ یاریزانەکە دوپاتکردەوە.