PM:11:28:04/04/2026
164 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی سعودیە هیلال
دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا و بەرامبەر تەعاون بە دوو گۆڵ یەکسانبوو.
لە یارییەکی هەفتەی 27ی
خولی سعودیە، یانەی هیلال لە یارییەکی بەهێزدا رووبەرووی تەعاون بووەوە.
تایمی یەکەم، هیلال
باشتر دەرکەوت و لە خولەکی 43 محەمەد قادر گۆڵی یەکەمی لە سودی یانەکەی ریاز تۆمارکرد،
نیوەی یەکەمیش بەو تاکە گۆڵە کۆتاییهات.
لە تایمی دووەم، لە
خولەکەکانی 55 و 67 تەعاون دووو گۆڵی لە رێگەی ئەندریێ گێرتۆ تۆمارکرد، بەڵام
هیلال لە خولەکی 77 ئەنجامەکەی لە رێگەی مارکۆس لیۆناردۆ یەکسانکردەوە.
سەرەنجام یارییەکە بە
یەکسانبوون بە دوو گۆڵ کۆتاییهات، هیلال لە پلەی دووەمە بە 65 خاڵ و جیاوازییەکانی
لەگەڵ نەسڕی پێشەنگ پێنج خاڵە، تەعاونیش پلەی پێنجەمی گرتووە.