لیڤەرپوڵ شۆڕشێکی گەورە لە پێکهاتەکەیدا دەکات

AM:10:33:04/04/2026

252 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لیڤەرپوڵ شۆڕشێکی گەورە لە پێکهاتەکەیدا دەکات و ئەگەری هەیە دەستبەرداری حەوت یاریزان ببێت.

رۆژنامەی زە سەنی بەڕیتانی بڵاویکردووەتەوە، یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی بەنیازی ئەنجامدانی شۆڕشێکی گەورەیە لە پێکهاتەکەیدا لەپێناو گواستنەوەی یاریزانی نوێ.

ئەو رۆژنامەیە باسی لەوە کردووە، یانە ئینگلیزیەکە حەوت یاریزانی دیاریکردووە کە دەستبەرداریان ببێت لە هاوینی ئەمساڵدا جگە لەوەی کە محەمەد سەڵاح بە فەرمی رایگەیاندووە کۆتایی ئەم وەرزە یانەکە جێدەهێڵێت.

زە سەن ناوی یاریزانەکانی ئاشكراکردووە کە ئەوانیش کۆدی گاکپۆ و ماک ئەلیستەر و ئیبراهیما کۆناتێ و فریدریکۆ کێزا و جۆو گۆمێز و ئەندرێ رۆبێرتسۆن و کۆرتیس جۆنزن.

دەشڵێت، گاکپۆ بووەتە ئامانجی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی و ماک ئەلیستەریش لەلایەن یانەی ریاڵ مەدریدەوە گرنگی پێدەدرێت، یۆڤانتۆسیش دەیەوێت کێزا بگوازێتەوە و جۆنزیش بووەتە ئامانجی میلان و ئینتەر.

رونیشیکردووەتەوە، تاکە یاریزان کە داهاتووی یەکلانەبووەتەوە ئیبراهیما کۆناتێیە بە شێوەیەک یانەکە هەوڵی نوێکردنەوەی گریبەستەکەی دەدات و تا ئێستا رازی نەبووە لە کاتێکدا یانەی ریاڵ مەدرید هەوڵی گواستنەوەی دەدات.

خ . ک