AM:08:19:01/04/2026
336 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە پاشکۆی پاڵاوتنی مۆندیال عێراق بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی بە بۆلیڤیا هێنا و گەیشتە مۆندیال.
لە قۆناغی پاشکۆی پاڵاوتنی مۆندیال هەردوو هەڵبژاردەی عێراق و بۆلیڤیا ڕووبەرووی یەکتر بوونەوە.
لە تایمی یەکەم، عێراق بەباشی دەستیپێکرد و توانیشیان لە خولەکی 10 لەرێگای عەلی حەمادییەوە گۆڵی یەکەم تۆماربکەن، پاش ئەوەش بۆلیڤییەکان باشتر دەرکەوتن و توانیشیان لە خولەکی 38 لەرێگای پانیاگوا ئەنجامەکە یەکسان بکەنەوە و ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم، شێرەکانی رافیدەین دووبارە باشتر بینران لە دەستپێکدا، توانیشان لە خولەکی 53 لەرێگای ئەیمەن حوسێنەوە گۆڵی دووەم تۆماربکەن، پاش ئەوەش گەڕانە دواوە بۆ بەرگریکردن و تا کۆتایی یارییەکەش بە بەهێزییەوە و بە سەرکردایەتی ئاکام هاشم پارێزگارییان لە ئەنجامەکە کرد.
بەم ئەنجامەش، عێڕاق بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک براوەبوو، توانیشی پاش 40 ساڵ بگاتە مۆندیال.
لە یارییەکی تری هەمان قۆناغیشدا، کۆنگۆی دیموکراتی بە گۆڵێکی بێوەڵام شکستی بە جاماکیا هێنا و گەیشتە جامی جیهانی.