PM:04:33:01/04/2026
136 جار خوێندراوەتەوە
+
-
گراڤینیا دوپاتیکردەوە
دڵخۆشە بە ئاستی یاریزانەکانی و داوای لە گاتوسۆ کردووە بمێنێتەوە.
دوای شکستی
هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بەرامبەر بۆسنە و هەرسک و بێبەش بوون لە بەشداریکردن لە مۆندیالی
2026 جارێکیتر تۆپی پێی ئەو وڵاتەی خستە ژێر مەترسیەکی گەورەوە.
گابرێل گراڤینای
سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا لە لێدوانێکیدا دوپاتیکردەوە کە هیچ گلەییەکی لە
یاریزانەکانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی نییە و ئەوەی لە توانایاندا بووە کردویانە.
گراڤینا دەڵێت،
تەنها هەندێ وردەکاری بچووک هۆکاری شکستەکەیان بووە کە ئەوەش لە دەسەڵاتی هیچ
کەسێکدا نەبووە، بە دڵنیاییەوە هەستمان بە دڵتەنگی زۆر دەکرد بەڵام لە تۆپی پێدا
ئەو بابەتانەش روودەدەن.
لەسەر داهاتووی
جینارۆ گاتوسۆ، گراڤینا دوپاتیکردەوە کە داوای لە گاتوسۆ کردووە بە هیچ شێوەیەک وازنەهێنێت
و لە ئەرکی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیاندا بمێنێتەوە.
دەشڵێت، گاتوسۆ راهێنەرێکی
گەورەیە و سوپاسی دەکەم بەرامبەر ئەو کارانەی لە ماوەیەکی کەمدا ئەنجامیداوە،
هیوادارم لەگەڵ بوفۆن بمێننەوە و داهاتووی هەڵبژاردەکەمان باشتربکەن.
خ . ک