یۆڤانتۆس هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی رۆدیگەر دەستپێکردووە

PM:11:02:24/03/2026

68 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یۆڤانتۆس هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی رۆدیگەر دەستپێکردووە و موچەیەکی زیاتر لە پێنج ملیۆنی پێدەدات.

یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی گفتوگۆیەکی جددی دەستپێکردووە بۆ گواستنەوەی ئەنتۆنیۆ رودیگەری بەرگریکاری ئەڵمانی و ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدرید لە هاوینی داهاتوودا بە شێوەی سەربەست و بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئەم هەوڵانە هاوکاتە لەگەڵ کۆتاییهاتنی گرێبەستی ئەم یاریزانە لە مانگی حوزەیرانی داهاتوودا.

لوچیانۆ سپالێتی راهێنەری یوڤێنتوس یەکێکە لە سەرسامترین کەسایەتییەکان بە تواناکانی ئەم بەرگریکارە چونکە پێشتر لە نێوان ساڵانی 2015 بۆ 2017 لە یانەی ڕۆما پێکەوە کاریان کردووە و ڕودیگەر لەژێر سەرپەرشتی ئەو ڕاهێنەرە 54 یاری ئەنجامداوە.

هەرچەندە یانەکانی لیڤەرپوول و مانچستەر یونایتدیش پرسیاریان دەربارەی دۆخی ئەم یاریزانە کردووە بەڵام پێشبینی دەکرێت شەیتانە سوورەکان لە کێبڕکێیەکە بکشێنەوە ئەگەر لەگەڵ هاری ماگوایەر بگەنە ڕێککەوتن بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.

کارگێڕی یانەی خانمە پیرەکە بە تەمایە گرێبەستێکی سێ ساڵە پێشکەشی ڕودیگەر بکات بە مووچەیەکی ساڵانە کە لە نێوان پێنج بۆ شەش ملیۆن یۆرۆدایە.