حەکیمی دەیەوێت بگەڕێتەوە ریاڵ مەدرید

PM:09:02:24/03/2026

108 جار خوێندراوەتەوە

+ -

حەکیمی دەیەوێت بگەڕێتەوە ریاڵ مەدرید و دوو هۆکاریش پاڵنەرن بۆ روودانی ئەم گرێبەستە.

ئەشره‌ف حەکیمی ئەستێرەی مەغریبی یانەی پاریس سان جێرمان سوورە لەسەر گەڕانەوە بۆ ڕیزەکانی یانەی ریاڵ مەدرید لە هاوینی داهاتوودا و بەپێی زانیارییەکانی ڕامۆن ئەلڤارێز دی مۆن ڕۆژنامەنووسی ناسراوی ڕادیۆ مارکا ئەم یاریزانە ئامادەیە هەموو هەنگاوێکی پێویست بنێت بۆ ئەوەی ئەم گواستنەوەیە سەر بگرێت.

هەرچەندە گرێبەستی حەکیمی لەگەڵ یانە فەڕەنسییەکە تا ساڵی 2029 بەردەوامە و ئەمەش پرۆسەکە قورس دەکات بەڵام باشبوونی پەیوەندییەکانی نێوان فلۆرێنتینۆ پێرێز و ناسر خولێفی دوای وازهێنان لە پڕۆژەی سۆپەر لیگ ڕێ خۆشکەر دەبێت بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆکان.

ئەشره‌ف حەکیمی کە دەرچووی ئەکادیمیای ریاڵ مەدریدە و پێشتر بە شێوەی خواستن لە بۆروسیا دۆرتموند درەوشاوەتەوە و دواتر چووەتە ئینتەر میلان ئێستا دەیەوێت بگەڕێتەوە ماڵە کۆنەکەی.

بەپێی زانیارییەکان، بوونی کیلیان مباپێ لە یانە مەدریدییەکەدا کلیلی سەرەکی ئەم گەڕانەوەیەیە چونکە ئەم دوو یاریزانە پەیوەندییەکی هاوڕێیەتی زۆر بەهێزیان هەیە و ئارەزوو دەکەن جارێکی تر لە یەک تیمدا یاری بکەنەوە و ئەمەش پاڵنەرێکی گەورەیە بۆ ئەوەی حەکیمی هەوڵەکانی بۆ جێهێشتنی پاریس و چوون بۆ سانتیاگۆ بێرنابیۆ چڕتر بکاتەوە.