PM:10:24:24/03/2026
128 جار خوێندراوەتەوە
+
-
محەمەد سەڵاح بە فەرمی رۆیشتنی لە لیڤەرپول لە
کۆتایی وەرزدا راگەیاند و یانەکەشی بە ماڵی خۆی ناوبرد.
محەمەد سەڵاحی ئەستێرەی میسری و سێیەم گۆڵکاری مێژوویی یانەی لیڤەرپوول بە شێوەیەکی فەرمی و لە رێگەی
گرتە ڤیدیۆییەکەوە کۆتاییهاتنی کاروانی وەرزشی خۆی لەگەڵ یانەی ڕێدز لە کۆتایی ئەم
وەرزەدا ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد کە بڕیاری ڕۆشتنی بۆ ئەوە بووە تاوەکو بە
شەفافی مامەڵە لەگەڵ هاندەراندا بکات و رێزی خۆی بۆ ئەو شارە و یانەیە دەرببڕێت کە
باشترین کاتەکانی ژیانی تێدا بەسەر بردووە.
سەڵاح لە پەیامەکەیدا جەختی کردەوە کە لیڤەرپوول تەنیا
یانەیەک نییە بەڵکو مێژوو و ڕۆح و عەشقە و هەرگیز ئەو پشتگیرییە بێ سنوورەی
هاندەرانی لە یاد ناچێت کە لە خۆشترین و سەختترین ساتەکاندا لەگەڵی بوون و دوپاتی
کردەوە کە هەمیشە وەک یەکێک لە ئەندامانی ئەم خێزانە دەمێنێتەوە.
لە لایەکی ترەوە یانەی لیڤەرپوول لە راگەیەندراوێکی
فەرمیدا رایگەیاند، ئاهەنگی ماڵئاوایی و رێزلێنان لەم ئەستێرە گەورەیە بۆ کاتێکی
تری ئەمساڵ دواخراوە کاتێک ئەفسانەکە دوا یاری خۆی لە یاریگای ئەنفێڵد ئەنجام
دەدات.
محەمەد سەڵاح کە لە ساڵی 2017ەوە لە یانەی رۆماوە
پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە کردووە توانیویەتی 255 گۆڵ لە 435 یاریدا تۆمار بکات و
ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوەی هەبێت لە بردنەوەی نازناو مەزنەکانی وەک خولی ئینگلتەرا و چامپیۆنز
لیگ و جامی جیهانی یانەکان و چەندین خەڵاتی تاکەکەسی وەک پێڵاوی زێڕین.
لە ئێستادا ئەم ئەستێرە میسرییە هەموو سەرنجی
لەسەر یارییەکانی کۆتایی وەرزەکەیە تاوەکو بە باشترین شێوە و بە بەدەستهێنانی
دەستکەوتی زیاتر ماڵئاوایی لە هاندەران بکات.