PM:11:01:18/03/2026
400 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە چامپیۆنزلیگ بەرشەلۆنە بە حەوت گۆڵ بەرامبەر بە دوو
گۆڵ لە نیوکاسڵی بردەوە و گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی.
لە یارییەکانی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ نیوکاسڵ لە
یاریگای سپۆتیڤای کامپنوو بووە میوانی بەرشەلۆنە.
لە تایمی یەکەمدا یارییەکە هاوسەنگبوو بەجۆرێک لە خولەکی
شەش بلەوگرانا لەرێگەی رافینیا گۆڵی یەکەمیان تۆمارکردوو و پاشان ئیلانگا لە خولەکی
15 ئەنجامەکەی یەکسان کردەوە.
یاریی بەردەوامبوو تاوەکوو خولەکی 18 کاتێک بێرناڵ
دووبارە بەرشەلۆنەی پێشخستەوە و پاشان ئیلانگا توانی لە خولەکی 28 دووبارە ئەنجامەکە
بۆ نیوکاسڵ یەکسان بکاتەوە.
تایمی یەکەم نزیکبوو لەوە کۆتایی پێبێت کاتێک یاماڵ
توانی لە خولەکی حەوتی کاتی زیادکراو گۆڵی سێیەم بۆ یانەکەی تۆماربکات و سەرئەنجام
نیوەی یەکەم بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە بەرژەوەندی بارسا کۆتایی هات.
لە نیوەی دووەمدا بەرشەلۆنە تەواو باش دەرکەوتن توانیان
لە خولەکەکانی 51 و 56 و لەرێگەی فێرمین و لیڤاندۆڤسکی دوو گۆڵیتر تۆماربکەن.
بارسا بەم ئەنجامە نەوەستان و لە خولەکی 61 لیڤاندۆڤسکی
توانی ئەنجامەکە زیاد بکات بۆ نیو دەرزەن گۆڵ، پاشان رافینیا لە خولەکی 71 کۆتا
بزماری لە تاوپوتەکەی نیوکاسڵ دا و بەگۆڵی حەوتەم کۆتایی بە کەرنەڤاڵی گۆڵەکانی
یانەکەی هێنا.
سەرئەنجام یارییەکە بە حەوت گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە
بەرژەوەندی بەرشەلۆنە کۆتایی هات و گەیشتنە قۆناغی چارەکی کۆتایی و نیوکاسڵیش
ماڵئاوایی کرد.