PM:09:45:24/03/2026
188 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یاماڵ پەساتنێکی گەورەی لەسەر درووست بووە و لە
یاری بەرامبەر ڤایکانۆش بە روونی هەستی پێکراوە.
یاری نێوان بەرشەلۆنە و رایۆ ڤایێکانۆ لە یاریگای
کامپ نۆ ساتێکی پڕ لە گرژی بەخۆیەوە بینی کاتێک هانس فلیکی راهێنەر لە خولەکی 82دا
بڕیاری دا لامین یامالی ئەستێرەی لاو بگۆڕێت و مارکوس ڕاشفۆرد بخاتە شوێنی لە
کاتێکدا ئەنجامی یارییەکە یەک بە سفر لە بەرژەوەندی بەلۆگرانا بوو.
تۆڕی دایزۆن
دیمەنەکانی یامالی تۆمار کردووە کە بە تووڕەییەکی زۆرەوە یاریگای جێهێشتووە و چەند
جارێک وتوویەتی: هەمیشە من.. خوایە گیان ئەمە شێتییە.
ئەمەش
یەکەم جار نییە ئەم یاریزانە ناڕەزایەتی بەرانبەر گۆڕانکارییەکان نیشان بدات
هەرچەندە فلیک هەمیشە هەوڵ دەدات ئەم جۆرە ڕەفتارانە بە ئاسایی وەربگرێت و ئاماژە
بەوە دەکات کە هەموو یاریزانەکان شایستەی یاریکردنن.
بەپێی بەرنامەی ئێل چێرینگیتۆی ئیسپانیش، بەشێکی
تووڕەییەکەی یامال بۆ بڕیارەکانی ناوبژیوان دەگەڕایەوە دوای ئەوەی کارتێکی زەردی
وەرگرتبوو بەڵام کاتێک گەیشتە سەر کورسی یەدەگ و هانسی فلیک و پزیشکی یانەکە و
یاریزانانی وەک ئێریک گارسیا و مارک بێرناڵ هەوڵی هێورکردنەوەیان دا هیچیان سوودی
نەبوو و تەنانەت ئەرناو بڵانکۆی یاریدەدەری راهێنەریش نەیتوانی بێدەنگی بکات.
لە
کۆتاییدا لامین یامال سەرەڕای دڵدانەوەی لەلایەن چێزنییەوە بڕیاری دا نەمێنێتەوە و
لە ژووری جلگۆڕینەوە سەیری خولەکەکانی کۆتایی یارییەکە بکات و ئەمەش نیشانەی ئەو
پەستانە دەروونی و جەستەییە زۆرەیە کە لەم وەرزەدا لەسەر ئەم یاریزانە تەمەن
بچووکە درووست بووە.