PM:10:58:21/03/2026
192 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەربیلیوا رایگەیاند ئامادەن بۆ دێربی و سیمینۆیش وتی پێکانی کۆرتوا و ئۆبلاک کاریگەری دەبێت لەسەر ئەنجامی یارییەکە.
ئەلڤارۆ ئەربیلیوا پێش ڕووبەڕووبونەوەی ئەتلەتیکۆ مەدرید وتی کە جود بێڵینگهام گەراوەتەوە بێگومان هێزی زیاترمان پێدەبەخشێت و جود هەمان رۆڵی ئاردا گولەر و تیاگۆ پیتارچی نابێت لە یاریگادا.
وتیشی بەهەموو شێوەیەک ئامادەین بۆ یاریی دێربی و ئامانجمان تەنها بردنەوە و بەدەست هێنانی سێ خاڵەکەیە.
ئەربیلیوا ئەوەی ئاشکراکرد کە دڵتەنگە بە پێکانی کۆرتوا بەڵام متمانەی تەواوی بە ئەندرێ لونین هەیە بۆئەوەی جێگای بەباشی بگرێتەوە.
لەلایەکیترەوە دیگۆ سیمیۆنی وتی کە نەبوونی یان ئۆبلاک و تیبۆ کۆرتوا کە دوو گۆڵپارێزی نایابن بێگومان کاریگەری دەبێت لەسەر ئەنجامی یارییەکە.
وتیشی لەگەڵ فشارەکاندا راهاتووین دەزانم کە راهێنەرایەتی تیپێکی باشی وەک ئەتلەتیکۆ مەدرید ئاسان نیە.
سیمیۆنی ئەوەی ئاشکراکرد کە ئەلڤارۆ ئەربیلیوا کاری باشی بۆ ریاڵ مەدرید ئەنجامداوە و دەستەوکەوتەکانی بەتایبەت لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا شایستەی ستایشە.
لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوەکرد کە یاریی دێربی تەواو جیاوازە و هاندەران لەم ڕووبەرووبونەوەیە تەواو تێکەڵی یارییەکە دەبن.