سزای پریستیانی و ڤاڵڤێردی ئاشکرابوو

AM:09:48:24/02/2026

180 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یوفا پریستیانی بۆماوەیەکی نادیار سڕکردوو و ڤاڵڤێردیشی بە شایەنی سزادان نەزانی.

پاش ئەوەی لە یاریی چوونی قۆناغی پلەی ئۆفی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لەنێوان ریاڵ مەدرید و بەنفیکا چەند رووداوێک لە یارییەکەدا ڕوویدا کە دیارترینیان بابەتی پرێستیانی و ڤینیسیۆس جۆنیۆر کە ڤینی پێی وابووە ئەو یاریزانە وشەی رەگەز پەرشتی بەرامبەر بەکارهێناوە و بەم هۆکارەش یارییەکە 10 خولەک راگیرا.

لە نوێترین پێشهاتدا یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا راگەیاندرواێکی لەم بارەیەوە بڵاوکردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەکردووە کە پرێستیانی یاریزانی بەنفیکا هێشتا لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا ئەنجام دەدرێت و بەم هۆکارەش بۆماوەیەکی نادیار سڕ دەکرێت لە یاریکردن.

لەلایەکیترەوە بەهۆی سکاڵای بەنفیکا کە گوایە ڤاڵڤێردی توندووتیژی بەرامبەر یاریزانی تیپەکەیان سامیۆل دال بەکارهێناوە، لێکۆڵینەوەیان ئەنجامدا و لە کۆتاییدا گەیشتنە ئەو ئەنجامەی تەنها بەریەک کەوتنێکی ئاسایی لەنێوایاندا روویداوە و ناوەراستکارەکەی مێرێنگی هیچ سزایەک نادرێت.