PM:06:11:23/03/2026
180 جار خوێندراوەتەوە
+
-
10ی ئایار کلاسیکۆی ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە لە
یاریگای کامپ نۆ ئەنجامدەدرێت لە هەفتەی 35ی لا لیگا.
رابیتەی خولی ئیسپانی بە فەرمی کاتی بەڕێوەچوونی یاری
لوتکەی نێوان بەرشەلۆنە و ریاڵ مەدریدی لە هەفتەی 35ی خولی ئیسپانی دیاری کرد کە
بڕیارە ڕۆژی 10ی ئایار لە کاتژمێر نۆی شەو بە کاتی ئیسپانیا لە یاریگای سپۆتیفای
کامپ نۆ بەڕێوەبچێت.
ئەمەش دەبێتە یەکەم کلاسیکۆ کە لە دوای نۆژەنکردنەوە و
کردنەوەی دووبارەی ئەم یاریگایە تێیدا ئەنجام بدرێت چونکە وەرزی ڕابردوو
یارییەکانی بەرشەلۆنە لە یاریگای لویس کۆمپانیۆس دەکران.
ئەم یارییە وەک یەکلاکەرەوەی نازناوی ئەم وەرزەی لالیگا دەبینرێت
چونکە لە ئێستادا بەرشەلۆنە بە 73 خاڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندییە و یانەی ریاڵ مەدریدیش
بە 69 خاڵ لە پلەی دووەمدایە و ململانێیەکی توند لە نێوانیاندا هەیە.
یانەی ریاڵ
مەدرید کە لە یاری چوونی ئەم وەرزەدا لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ توانی بە
ئەنجامی دوو بە یەک لەژێر سەرپەرشتی چابی ئەلۆنسۆی ڕاهێنەری پێشووی سەرکەوتن بەسەر
بەرشەلۆنەدا بەدەست بهێنێت ئێستا هەوڵ دەدات لە ناو جەرگەی کەتەلۆنیا جیاوازی
خاڵەکان کەم بکاتەوە و کێبڕکێی نازناوەکە تا کۆتایی گەرمتر بکات.