PM:01:51:24/03/2026
144 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مولەر رایگەیاند
پێنج هەڵبژاردە پاڵێوراون بۆ بردنەوەی نازناوی مۆندیال بەڵام بەرازیل و ئینگلتەرای
تیادا نییە.
تۆماس مولەری
ئەستێرەی پێشووی ئەڵمانیا و یانەی بایرن میونشن لە لێدوانێکیدا لەکاتی ئاهەنگی
کۆمپانیای ماجنتا باسی لە مۆندیالی 2026 و هەڵبژاردە پاڵێوراوەکان کرد.
مولەر وتی، بە
دڵنیاییەوە هەڵبژاردەی ئیسپانیا پاڵێوراوی یەکەمە کە بتوانێت نازناوی مۆندیالی
ئەمساڵ بەدەستبهێنێت بەهۆی ئەوەی ئاستێکی نایابیان هەیە و خاوەنی بیرۆکەیەکی جوانن
لە تۆپی پێدا.
وتیشی، لەبەرئەوە
دەڵێم ئیسپانیا چونکە یاریزانەکانی ئەو هەڵبژاردەیە لاون و هەمیشە دەتوانن بەهرە
تاکەکەسیەکانیان رێکبخەن و هاوسەنگی ناو یاریگا رابگرن بەو شێوەیەی کە خۆیان
دەیانەوێت.
دەشڵێت، جگە لە ئیسپانیا
هەڵبژاردەی فەرەنساش یەکێکە لە بژاردە بەهێزەکان چونکە خاوەنی پێکهاتەکەی زۆر
بەهێزە و یاریزانی بەهرەمەندی زۆر نایابی تیادایە.
مولەر دەڵێت،
دەتوانم سێ هەڵبژاردەی تریش وەک پاڵێوراو بۆ بردنەوەی نازناوی مۆدنیال دیاری بکەم
ئەوانیش پۆرتوگال و ئەرجەنتین و ئەڵمانیان کە بەو شێوەیەش بێت هیچ کام لە بەرازیل
و ئینگلتەرا پاڵێوراو نین بە بۆچوونی یاریزانە ئەڵمانیەکە.
مولەر باسی لەوە
کرد هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بە سەرپەرشتیاری جولیان ناگلیسمان یاریی لە دوای یاریی
باشتر دەبێت و یەکدەنگیەکی زۆر لەنێوان یاریزانەکاندا هەیە، توانای ئەنجامدانی
کاری گەورەشیان زۆرە.
خ . ک