PM:02:55:18/03/2026
328 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ریاڵ مەدرید لە هاوینی ئەمساڵدا دەستبەداری شەش یاریزانی دەبێت کە کارڤاخاڵ و رۆدیگێری تیادایە.
رادیۆی مارکا لە هەواڵێکی چاوەڕوان نەکراودا بڵاویکردەوە، یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی پلانی ئەوەی داناوە لە مێرکاتۆی هاوینەی ئەمساڵدا دەستبەرداری شەش یاریزانی ببێت.
رادیۆ ئیسپانیەکە ئاشكرایکردووە کە هەریەکە لە دانی کارڤاخاڵ و داڤید ئالابا لە لیستی ئەو یاریزانانەدان کە یانەی شاهانە بەنیازە دەستبەرداریان بێت بەهۆی زۆری تەمەن و پێکانی بەردەوامیانەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە کە هەردوو یاریزانی باڵی بەرگری چەپ کە ئەوانیش فێرلاند مێندی فەرەنسی و فران گارسیای ئیسپانین لە لیستەکەدان کە بڕیاری فرۆشتنیان دراوە.
یەکێکیتریش لەو یاریزانانەی کە ریاڵ مەدرید دەیەوێت دەستبەرداری بێت ئەنتۆنیۆ رۆدیگێری بەرگریکاری ئەڵمانیە بەهۆی ئەوەی تەمەنی زۆرە و ناتوانێت سەرکردایەتی یانەکە بکات.
مارکا نوسیویەتی، هەرچەندە ئیدواردۆ کاماڤینگا تەمەنی تەنها 23 ساڵە بەڵام لەناو یانەکە دڵخۆش نین بە ئاستی دوای ئەوەی کە پێکهاتەی سەرەکیلەدەستداوە لەبەرئەوە دەستبەرداری دەبن ئەگەر ئۆفەرێکی گونجاویان پێشکەش بکرێت.
خ . ک