AM:10:14:19/03/2026
372 جار خوێندراوەتەوە
+
-
هانسی فلێک رایگەیاند دڵخۆشە بە ئەنجانی یارییەکە و لە قۆناغی چارەکی کۆتایی ئەرکیان قورسە.
هانسی فلێکی راهێنەری بەرشەلۆنە دوای بردنەوەیان لە نیوکاسڵ وتی: نیوکاسڵ تیپێکی بەهێز بوو، توانیان دوو جار ئەنجامەکەمان لەسەر قورس بکەن بەڵام شانازی بە ئاستی یاریزانەکانمەوە دەکەم و دڵخۆشبووم بە ئەنجامەکە.
وتیشی: قۆناغی داهاتووش هەر قورس دەبێت، خولی پاڵەوانەکان هەرگیز ئاسان نییە، پێویستە هەنگاو بە هەنگاو بچینە پێشەوە، هەمیشە یاری بە یاری بیر بکەینەوە و هەر یارییەک بە جیا سەیر بکەین، وەرزی ڕابردوو ئەوەمان کرد، و لەم وەرزەشدا بەردەوام دەبین لە جێبەجێکردنی.
فلێک دەشڵێت: لیڤاندۆڤسکی یەکێکە لە باشترین یاریزانەکان، و باشترین هێرشبەرە لەناو ناوچەی سزادا کاتێک گۆڵی یەکەمی ئەوم بینی، سەرسوڕهێنەر بوو، چونکە بەگشتی بەرگری نیوکاسڵ لە تۆپە جێگیرەکاندا زۆر بەهێزن.
ناتوانشتوانم بڵێم خوان گارسیا تووشی پێکان بووە یان نا، یان تەنها کێشەیەکی کەمی هەیە با چاوەڕێ بین و یانەکە ڕوونکردنەوە دەدات.