PM:02:13:23/03/2026
180 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سزای ڤاڵڤێردی
بەهۆی کارتە سورەکەیەوە قورسە و ئەگەری سزادانی بۆ دوو یاریی لەسەرە.
پاش یاریی دێربی
مەدرید لە خولی ئیسپانیا، راپۆرتی ناوبژیوان، خۆسێ لویس مۆنتێرۆ بڵاوکرایەوە، کە
لەکاتی یارییەکەدا چەندین بڕیاری جێگای مشتومڕ بوون، بە تایبەت کارتە سورەکەی
فێدریکۆ ڤاڵڤێردی.
بەگوێرەی
ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی گۆڵ، ناوبژیوانی یارییەکە لە ڕاپۆرتەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە
کە ڤاڵڤێردی بە هێزێکی زۆرەوە لە یاریزانی بەرامبەری داوە، لە کاتێکدا تۆپەکە لە
مەودای یاریکردنیدا نەبووە.
ئەم
دەستەواژەیەی ناوبژیوان، نەبوونی تۆپ لە مەودای یاریکردن، بەگوێرەی یاساکانی
لالیگا، سزای ڕاگرتن بۆ دوو یاری بەدوای خۆیدا دەهێنێت، بەمەش ڤاڵڤێردی نەک تەنها
یاریی بەرامبەر مایۆرکا لە هەفتەی 30، بەڵکو یاریی بەرامبەر جیرۆنا لە هەفتەی 31
لە نێو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆش لەدەست دەدات.
لای خۆیەوە،
کارگێڕی یانەی ڕیاڵ مەدرید کە بە توندی ڕەخنەی لە بڕیارەکەی مۆنتێرۆ گرتووە،
ئامادەکاری دەکات بۆ تانەدان لەو سزایە کاتێک بە فەرمی ڕادەگەیەنرێت.
مۆنتێرۆ لە کاتی
یارییەکەدا بۆ ئەربێلوای ڕوونکردبووەوە کە، ڤاڵڤێردی لە پشتەوە هاتووە و هیچ
مەبەستێکی بۆ یاریکردن بە تۆپەکە نەبووە، بەڵکو تەنها ویستوویەتی بە هێزێکی زۆرەوە
یاریزانەکە بخات، ئەمەش ئەو خاڵەیە کە ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت لە ڕێگەی تانەکەیەوە
ڕەتی بکاتەوە.