دوو ئاستەنگی گەورە لەپێش کۆمۆیە بۆ گەیشتن بە چامپیۆنز لیگ

PM:06:49:24/03/2026

148 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کۆمۆ لە هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ سەرکەوتن بۆ چامپیۆنز لیگ بەردەوتمە بەڵام دوو کێشەی گەورەی لە پێشە.

یانەی کۆمۆ کە شۆڕشێکی گەورەی لە خولی ئیتاڵیدا بەرپا کردووە و بە کۆکردنەوەی 57 خاڵ لە پلەی چوارەمی ڕیزبەندییە و پێش یانەکانی یوڤێنتوس و ڕۆما کەوتووە ئێستا لەبەردەم مەترسییەکی ڕاستەقینەدایە کە ڕەنگە ڕێگری لێ بکات لە بەشداریکردن لە چامپیۆنز لیگی وەرزی داهاتوو.

کێشەی سەرەکی ئەم یانەیە بۆ ژێرخانی وەرزشی و مەرجە توندەکانی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا دەگەڕێتەوە چونکە یاریگای ئێستای یانەی کۆمۆ لە ڕووی توانای لەخۆگرتنی هاندەران و ئامادەکارییە ئەمنی و میدیاییەکانەوە لەگەڵ پێوەرە نێودەوڵەتییەکاندا ناگونجێت و ئەمەش وا دەکات یانەکە ناچار بێت لە دەرەوەی شارەکەی خۆی یارییە ئەوروپییەکانی ئەنجام بدات.

لە حاڵەتی سەرکەوتندا یانەی کۆمۆ لەبەردەم دوو بژاردەدایە کە یەکەمیان نۆژەنکردنەوەی خێرای یاریگاکەیەتی کە تێچوویەکی زۆر و کاتێکی زۆری دەوێت یان گواستنەوەی یارییەکانی بۆ یاریگایەکی تری پەسەندکراو لە ناو ئیتاڵیا کە ئەمەش دەبێتە هۆی بێبەشبوونی یانەکە لە سوود وەرگرتن لە زەوی و هاندەرانی خۆی.

جگە لە کێشەی یاریگا یانە ئیتاڵییەکە ڕووبەڕووی تەحەددیاتی تری وەک پابەندبوون بە یاساکانی یاری خاوێن و ئامادەکارییە کارگێڕی و بازرگانییەکان دەبێتەوە کە پێویستن بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتییەکی گەورەی وەک چامپیۆنز لیگ و ئەمەش وای کردووە خەونە ئەوروپییەکەی کۆمۆ لەگەڵ کۆمەڵێک ئاستەنگی یاسایی و تەکنیکیدا بەرەوڕوو ببێتەوە.