PM:10:35:15/03/2026
256 جار خوێندراوەتەوە
+
-
برۆنۆ فێرناندێز مێژوویەکی نوێ لەگەڵ مانچستەر یونایتد دەنووسێتەوە و ڕیکۆردەکەی دەیڤید بێکهام دەشکێنێت.
ئەستێرەی پورتوگالی برۆنۆ فێرناندێز ڕۆڵێکی سەرەکی گێڕا لە گەڕانەوەی مانچستەر یونایتد بۆ سەر ڕێچکەی سەرکەوتنەکان دوای ئەوەی توانییان بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە یانەی ئەستۆن ڤێلا ببەنەوە لە هەفتەی 30یەمی خولی ئینگلتەرا.
لە یارییەکەدا برونۆ دوو ئەسیستی بو یونایتد تۆمارکرد کە ئەمە سەدەمین ئەسیستی برۆنۆ فێرناندێز بوو لە مێژوویدا لەگەڵ یانەکەی.
بەپێی ئامارەکانی تۆڕی ئۆپتا برۆنۆ فێرناندێز لەم وەرزەی پریمەر لیگ گەیشتە شانزە ئەسیست و بەمەش توانی ڕیکۆردە مێژووییەکەی دەیڤید بێکهام بشکێنێت کە لە وەرزی 1999 بۆ 2000 زۆرترین ئەسیستی بۆ یانەکەی تۆمارکردبوو لە وەرزێکدا.
ئەستێرە پۆرتوگالییەکە لەم وەرزە بە جیاوازی هەشت ئەسیست لە نزیکترین رکابەریەوە دووبارە، وە تا ئەم کاتەی وەرزیش بەشداری لە 23 گۆڵدا کردووە.