کاتى یارییەکانى ئەمڕۆى ڕیاڵ و ئەتلەتیکۆ و بەرشە بزانە

PM:02:42:03/09/2022

440 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەمڕۆ لە خولی ئیسپانیا ریاڵ مەدرید و ئەتلەتیکۆ و بەرشەلۆنە بەدوای یەکدا یاریان هەیە.

یارییەکانی خولی پلە یەکی ئیسپانیا بەردەوامی هەیە و ئەمڕۆ لە یارییەکانی هەفتەی چوارەمدا و لە کاتژمێر پێنج و 15 خولەکدا، یانەی ریاڵ مەدریدی پێنجەمی ریزبەندی لە یاریگای سانتیاگۆ بیرنابیۆ میوانداری یانەی ریاڵ بیتیس دەکات.

هەردوو یانە لەو یاریەدا بە ئامانجی بردنەوە دەچنە یاریگاوە چونکە هەریەکەیان خاوەنی نۆ خاڵە و دەیەوێت بە تەنیا لە پێشەنگی ریزبەندیدا بمێنێتەوە.

لە کاتژمێر حەوت و 30 خولەکی شەویشدا، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لەدەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی ریاڵ سۆسیداد دەبێتەوە.

لە کاتژمێر 10ی شەویشدا و لە یاریەکی بەهێزدا، یانەی بەرشەلۆنەی سێیەمی ریزبەندی لەدەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر یانەی سیڤییە یاریدەکات.

بەرشەلۆنە تا ئێستا خاوەنی حەوت خاڵە و دەیەوێت بە بردنەوە لەو یاریەدا بچێتە پلەکانی پێشتری ریزبەندی، سیڤییەش بە ئامانجی یەکەم بردنەوە لەم وەرزەدا دەچێتە یاریگاوە.

خ . ک