PM:07:22:05/04/2026
188 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پاریس هاتووەتە نێو رکابەری کڕینی مارتینێلی و ئارسناڵیش ئامادەن بە 50 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ببن.
پاش ئەوەی بەرپرسانی ئارسناڵ بڕیاریانداوە گۆرانکاری بەرچاو لە هێڵی هێرشبردنی تیپەکەیان ئەنجام بدەن هەربۆیە یانەکانی جیهان چاوییان لە کڕینی ئەستێرەکانیانە.
پێگەی میدیا فۆت بڵاویکردووەتەوە کە کە پاریس سان جێرمان هاتووەتە نێو رکابەری گواستنەوەی گابرێل مارتینێلی.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە ئارسناڵ ئامادەن بە 50 ملیۆن پاوەند دەستبەرداری ئەو یاریزانەیان ببن و هەربۆیە هەر تیپێک ئەو بڕە پێشکەش بکات ئەوا ئامادەن پێشکەشیانی بکەن.
لەلایەکیترەوە گرێبەستی مارتینێلی لەگەڵ گەنەرز لە هاوینی ساڵی 2027 کۆتایی پێدێت بەم هۆکارەش یانەکە دەیانەوێت پێش ئەوەی ببێتە یاریزانێکی ئازاد بیفرۆشن.
ئەستێڕە بەرازیلییەکە لەم وەرزە لەگەڵ یانە ئینگلزییەکە بەشداری 43 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 11 گۆڵ و پێنج ئەسیست تۆماربکات.