ئەربێلوا لە راهێنەرایەتی ریاڵ مەدرید دووردەخرێتەوە یان نا؟

PM:03:46:05/04/2026

1480 جار خوێندراوەتەوە

+ -

شکستی مایۆرکا داهاتووی ئەربێلوای خستووەتە مەترسیەوە و ئەگەر ئەم وەرزە بێ نازناو بێت ئەوا دووردەخرێتەوە.

ئەلڤارۆ ئەربێلوا لە ناوەڕاستی مانگی یەکی ئەمساڵ ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی وەرگرت لە دوای دوورخستنەوەی چابی ئەلۆنسۆ لە راهێنەرایەتی یانەی شاهانە.

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی هەواڵێکی نوێی لەسەر داهاتووی ئەو راهێنەرە بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەداوە کە داهاتووی ئەربێلوا لە ئەرکەکەیدا لە ژێر مەترسیەکی گەورەدایە.

ئاس دوپاتیکردووەتەوە کە ئەگەر ئەم وەرزە یانەی ریاڵ مەدرید هیچ نازناوێک بەدەستنەهێنێت ئەوا بە دڵنیاییەوە ئەربێلوا لە ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکەی پایتەختی ئیسپانیا دووردەخرێتەوە.

رونیشیکردووەتەوە، ئەنجامەکانی چەند هەفتەی رابردوو بەتایبەت بردنەوەکان لە مانچستەر سیتی و ئەتلەتیکۆ مەدرید بەرپرسانی ریاڵ مەدریدی دڵخۆشکرد بەڵام شکستیان لە کۆتا یارییدا بەرامبەر ریاڵ مایۆرکا هەموو شتێکی پێچەوانە کردووەتەوە و ئەوەش بووەتە هۆکاری ئەوەی کە دووربکەونەوە لە نازناوی لا ملیگا و دوورخستنەوەی ئەربێلوا لە کۆتایی ئەم وەرزەدا ئەگەرێکی زۆر بێت.

ئەربێلوا تا ئێستا لە 18 یارییدا راهێنەرایەتی ریاڵ مەدریدی کردووە، لە 13 یارییدا بردنەوەی بەدەستهێناوە و لە پێنج یارییدا تووشی شکستبووە، لە هیچ یارییەکدا یەکسان نەبووە.

خ . ک