PM:08:16:05/04/2026
172 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بێلینگهام لە ئێستادا لەسەدا 70 ئامادەیە بۆ یارییکردن و تیمی پزیشکی ریاڵ مەدرید بە وردی کار لەسەر بەرزکردنەوەی لایەنی جەستەی دەکەن.
پاش ئەوەی جود بێلینگهام گەرایەوەی راهێنانە بە کۆمەڵەکانی ریاڵ مەدرید و پاشان بەرامبەر بە مایۆرکا لە تایمی دووەم بەشداری کرد، بەڵام نەیتوانی ئاستێکی باش پێشکەش بکات.
رۆژنامەی ئاس راپۆرتێکی سەبارەت بەو یاریزانە بڵاوکردووەتەوە تێیدا ئاماژەی بەوەکردووە کە جود ئێستا تەنها لە سەدا 70 ئامادەیە بۆ یارییکردن.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە تیمی پزیشکی ریاڵ مەدرید بەتایبەت پینتۆس کار لەسەر ئەوە دەکەن بەزووترین کات ئامادەیی ئەو یاریزانە بۆ یارییکردن بەرزتر بکەنەوە.
لەلایەکیترەوە هۆکاری خێرا گەرانەوەی جود بێڵینگهام دەگەرێتەوە بۆ بارودۆخی ریاڵ مەدرید بەجۆرێک بەرامبەر بە بایرن میونشن یارییەکی قورس ئەنجام دەدەن و پێویستییەکی زۆرییان بە تواناکانێتی.
ئەستێرە ئینگلزییەکە لەم وەرزە لەگەڵ یانەی شاهانە بەشداری 30 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی شەش گۆڵ و چوار ئەسیست تۆماربکات.