چارەنووسی گواردیۆلا روون نیە

PM:08:42:05/04/2026

164 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرپرسانی مان سیتی بە گواردیۆلایان راگەیاندووە داهاتووی یەکلای بکاتەوە بۆئەوەی پلان بۆ پاش ئەو راهێنەرە دابنێن.

پاش ئەوەی لەم دوو وەرزەی رابردوودا ئاستی مانچستەر سیتی بەبەردەوامی بەرز و نزم دەکات هەربۆیە دەنگۆکان سەبارەت بە چارەنووسی پیپ گواردیۆلای راهێنەر جیاوازە.

تۆڕی سکای سپۆرت ئاماژەی بەوەکردووە کە بەرپرسانی مان سیتی بە راهێنەرەکەیان راگەیاندووە بەزووترین کات داهاتووی یەکلای بکاتەوە کە ئایا دەمێنێتەوە یاخود بڕیاری رۆیشتن دەدات.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە چەند ناوێک لەسەر مێزی گفتوگۆی مانچستەر سیتی باش کراوە کە ببنە جێگرەوەی پیپ بەڵام بەرپرسانی یانەکە سەرەتا دەیانەوێت بزانن نیازی گواردیۆلا چیە پاش هەنگاو بنێن.

راهێنەرە ئیسپانییەکە لە ساڵی 2016وە بووەتە راهێنەری یانە ئینگلزییەکە و لەوکاتەوە توانیوێتی گرنگترین نازناوەکانی وەک پریمەرلیگ شەش جار بباتەوە و یانە پاڵەوانەکان یەک جار بەدەست بهێنیت.